بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دابەشكردنی نەوتی سپی ڕادەگرێت و لە نوسراوێكیشدا بۆ پارێزگا هۆكارەكەی ڕوندەكاتەوە.
بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی كانونی یەكەم ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ نوسراوێكیان ئاراسته‌ى پارێزگاى سلێمانى كرد به‌مه‌به‌ستى هاوكاریكردنى لیژنه‌كانى دابه‌شكردنى نه‌وت بۆ ڕێگریكردن له دیارده‌ى پیكاب و دووته‌نى كه بونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى گه‌ڕه‌كه‌كان لەكاتى دابه‌شكردنى نه‌وت نه‌توانن به‌شه نه‌وتى خۆیان وه‌ربگرن.
بەڕێوبەرایەتیەكە ئاماژەی بەوەشكرد، لەو پێناوه‌دا دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ناو شارى سلێمانى ڕاده‌گرین تا ئه‌وكاته‌ى مه‌فره‌زه‌كانى ئاسایش و پۆلیسى هاتوچۆ هاوكارى تیمه‌كانى دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌كه‌ن تاوه‌كو هاوڵاتیان بتوانن به سانایى به‌شه نه‌وتى خۆیان وه‌ربگرن و ئه‌م دیارده‌یه‌ش بنبڕبكرێت.
دابەشكردنی نەوتی سپی، كە یەك بەرمیلە بۆ هەر خێزانێك، گەیشتووەتە مەڵبەندی سێ بەمەش نازانرێت دابەشكردن لە ئەودوای مەڵبەندەكانی ناوشاردا لە چ كاتێكدا دەبێت، لەكاتێكدا وەرزی زستان نزیكدەبێتەوە.
بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكان ئاشكراشیكردووە، ڕۆژی سێشەممە نەوت لەسنوری ناحیەکانی چوارقورنە و تانجەرۆ (عەربەت) دابەشدەکرێت.
دەقی نوسراوەكە: