رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەڵێت، عێراق خاوەنی سەروەریی خۆی نییە و وڵاتێكی شكستخواردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە “كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە دهۆك رایگەیاند، “عێراق خاوەنی سەروەریی خۆی نییە، تا نەبێتە خاوەنی سەروەری و بڕیاری خۆی ئارام نابێت”.
وتیشی، “عێراق وڵاتێكی شكستخواردووە و بە درێژایی مێژووی خۆی لەگەڵ خۆی و دەوروبەر و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاشتەوایی نەبووە”.
رێبەر ئەحمەد جەختیكردەوە لەوەی عێراق فاكتەری ناسەقامگیری بووە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا و رایگەیاند، “لە ساڵی 1921ـەوە تا ئێستا عێراق لە قۆناغی راگوزەردایە”.