لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

دوو ڕووداوی هاتوچۆ لە دووشوێنی جیاواز ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕوویاندا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

یەکێک لە ڕووداوەکان لەسەر رێگه‌ی نێوان شێخان – دهۆك ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

ڕووداوی دووەم لەسەر رێگەی عەربەت ـ سەیدسادق، نزیک گوندی گرێزە لەنێوان تیۆتایەک و بارهەڵگرێکی سووتەمەنی روویدا.

بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانیلەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی سووتاوی نەشتەرگەریی جوانکاری نەشتەرگەرییەک بۆ منداڵێک کرا کە یەکەم جارە لە…
Total
0
Share