لە دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵا لەسەر مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی تۆمارکرا

بەهۆی ڕێگریکردن لە هەناردەی نەوتی عێراق، لە دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵا لەسەر مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی تۆمارکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەسەر ڕێگریکردن لە هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، سکاڵا لەسەر مەسـ.ـرور بـ.ـارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و بڕیارە سبەینێ یەکەم کۆبوونەوەی دادگا لە بەغداد بەڕێوەبچێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی، سکاڵاکە لەلایەن عودەی عەواد کازم، سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقونەوە تۆمارکراوە، داواکراوە دادگا فەرمان بکات بە نادروستی ئەو ڕێکارانەی کە مەسرور بارزانی گرتوویەتیەبەر لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، کێشەکە پەیوەندیدارە بەوەی کە مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی ڕێگە نادات نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا تێپەڕببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولكەریم: ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ رێگای كەلار – دەربەندیخان تەواودەكرێت

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ رێگای سەرەكیی كەلار – دەربەندیخان تەواودەكرێت.…
Total
0
Share