ساڵی ڕابردوو 47 بەڵگەنامەی ساختە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستی بەسەرداگیراوە

بەرێوبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماری ساڵی ڕابردووی فڕۆکەخانەکەی بڵاوکردەوە و ساڵی 2020  لە ٪30 ماوەی کارکردن وەستاوە و 47 بەڵگەنامەی ساختەش دەستیبەسەرداگیراوە.

تاهیر عەبدوڵا، بەرێوبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ ٥ی کانونی دووەم، ڕایگەیاند، “ساڵی ڕابردوو 124 هەزار گەشتیار فڕۆکەخانەی سلێمانیان بەکارهێناوە بۆگەشتەکانیان لە کاتێکدا ئەو بڕە گەشتە لە٪25 ی ژمارەی گەشتەکانی ساڵانی پێشوترە”.

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایشیگەیاند، “ساڵی ڕابردوو کاڵای هاتوو بۆ فڕۆکەخانەکە 10 هەزار تۆن بووە و بڕی کاڵای هەناردەکراویش 324 هەزار تۆن بووە”.

بە پێی وتەی تاهیر عەبدوڵا، ساڵی ڕابردوو 47 بەڵگەنامەی ساخە دەستیبەسەردا گیراوە لە ڤیزا و پاسپۆرت، کە تۆمەتبارەکە ویستوویەتی گەشتی پێبکات.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یەکێک لەو کەرتانەی کە زۆرترین زیانی پێگەیشت کەرتی گەشتیاری بوو، کاری فڕۆکەخانەکانیش بەزۆری پەیوەندی بە بوونی گەشتیارەوە هەیە، بە وتەی بەرپرسانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەوانیش لە مانگی ئازارەوە گەشتەکانیان وەستا و دواتریش بە لاوازی دەستیپێکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

 لە ئەمڕۆوە زیاتر لە نیوەی گەڕەکەکانی سلێمانی بێ ئاو دەبن

بابەتی دواتر

زەبەلاحەکانی مانچستەر بوونەتە کێشە بۆ ڕیاڵ مەدرید: ئێمە ئامادەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share