کەشناسێک هۆشداریی دەدات

شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداریدەدات و دەڵێت، ئەمشەو بارانی بەلێزمە دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لەئێستادا کاریگەریی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەدیارکەوتووه و بارانبارین لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستیپێکردووە.

ئاماژە بەوەشدەکات، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە، بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە؛ لە سەرەتادا بە نمەباران دەستپێدەکات، لەدوای کاتژمێر 08:00 بەدواوە بۆ درەنگانی ئەمشەو، دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی هۆشدارییش دەدات و دەڵێت، ئەم شەپۆلە شەپۆلێکی زۆر بەهێزە، هەورەبروسکەی بەهێز، تەرزە، هەوری سوپەرسێڵ و تەرزەی لەگەڵدایە و لە بەشێکی ناوچەکان، ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە بەجێدەهێڵن

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ شەممە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە جێدەهێڵن…
Total
0
Share