هاتوچۆی هەرێم لەبارەی سیستمە نوێیەكەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە روونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی سیستمە نوێیەكەی كە بۆ مۆڵەتی شۆفێری پەیڕەودەكرێت راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و شۆفێران لە بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكان خاوبووەتەوە و جەختیشدەكاتەوە، “تا ئەو كاتەی كارمەندانی بەرێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ شارەزاییان لە سیستمەكە دەبێت مامەڵەی شۆفێران و هاوڵاتییان بە بەراورد بە پێشتر ماوەیەكی دەوێت.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەهۆی سیستمە نوێیەكەی كە بۆ مۆڵەتی شۆفێری پەیڕەودەكرێت راییكردنی مامەڵەی شۆفێران و هاوڵاتییان لە بەشێكی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ خاوبووەتەوە بە تایبەت لە سلێمانی كە ماوەی دوو ڕۆژە جێبەجێدەكرێت و لە سەرەتاشدا لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر وابووە و ئێستا مامەڵەی هاوڵاتییان لەكاتی خۆیدا لە هاتوچۆی هەولێر راییدەكرێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكەین دانبەخۆیاندا بگرن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری 65 هەزار دینار وەردەگیرێت و بڕیاردراوە ئەو سیستمە نوێیەی مۆڵەتی شۆفێری لە بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاكان و تەواوی ئیدارە سەربەخۆكان جێبەجێبكرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بارانبارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە ئاگر لە فڕۆکەخانەی بەغداد کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت”. یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share