سبەینێ بانک کراوە دەبێت و ئاگاداریی توێژێک دەکرێتەوە

دوو زانکۆی هەرێم ئاگاداری مامۆستایانی گرێبەست دەکەنەوە، سبەی هەینی سەردانی بانک بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی بایۆمەتری.

زانکۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو وانەبێژانە دەکەینەوە کە وەک مامۆستای گرێبەست لە زانکۆی گەرمیان دامەزراون، سبەینی هەینی سەردانی بانکی کەلار بکەنە بەمەبەستی تۆمارکردنیان لە سیستمی بایۆمەتری.

لەلایەکی دیکەشەوە، بەڕێوەبەرێتیی دارایی زانکۆی چەرموو، ئاگاداری سەرجەم ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە بە گرێبەست ناوەکانیان گەڕاوەتەوە، رۆژی هەینی رێکەوتی (2024/11/1) سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری.

لە راگەیەندراوەکەی زانکۆدا ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە مامۆستایان نوسراوی زانکۆ و کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری لەگەڵ خۆیان ببەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەی بانکی چەمچەماڵ لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 5:00ی ئێوارە کراوە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: مانگی رابردوو لە شوێنە گشتییەکان 337 سەرپێچی تۆمارکراوە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، مانگی رابردوو تەنها هەشت شوێنکار داخراوە. قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو ئامارەی…
زیاتر ببینە

هەسەدە: هێرشێکی چەکدارە بەکرێگیراوەکانمان تێکشکاند و دوو ئۆتۆمبێلیان لەناوبردران

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە راگەیاندراوێکدا نوێترین ئاماری روبەڕووبونەوەکانیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا راگەیاند. هێزەکانی سوریای…
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایان داوای بڕیاری بەرزکردنەوەی مووچە و بنبڕکردنی کێشەی مووچە دەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و شەش داواکاری…
Total
0
Share