بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا

لە ماڵێکدا لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە شەش کەسی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن، لە ناوچەی جەوادین لە ناسریە، ئاگر لە ماڵێکدا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە شەش کەس کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن گیانیان لەدەستداوە.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دوو هاوسەر و منداڵەکانیان بوو و کەسێکی دیکەش بریندارە.

بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان هۆکاری ئاگرەکە کێشەی شۆرتی کارەبا بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵەی لە بێخاڵ خنکا بەردەوامدەبێت

بەرگریی شارستانیی سۆران، رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا تەرمی منداڵە خنکاوەکەی هاوینەهەواری بێخاڵ نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share