بەهۆی بارانبارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو

بەهۆی بارانبارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای كەلار – سلێمانی (لەسەر چیای بەرانان) دروستبوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئێستادا ڕێگای سەرچیاكە تەنها بە ڕووی ئۆتۆمبێلی بچووكدا كراوەیە و هیچ بارهەڵگرێك ناتوانێت لە كاتی باراندا بە ڕێگای سەر چیاكەدا بڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share