لەیلا عومەر: کارەکانی شەقامی 100 مەتری بەباشی بەڕێوەدەچن

پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، “کارەکانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بە باشی بەڕێوەدەچن و ئەگەر هەر بەمجۆرە کارەکان بەردەوامبن لە کۆتایی ئەمساڵدا شەقامەکە دەکرێتەوە”.

وتیشی، “کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە کارەکانی بە باشی ئەنجامدەدات و سولفەکانی دەباتەوە بۆ بانک و بانکیش پارەکان خەرجدەکات”.

رۆژی 11ی تەمموزی 2020 بەردی بناغەی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دانرا.

پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، سێ‌ ئینتەرچێنجی گەورە و پێنج پردی پەڕینەوە و سێ‌ پردی هاتوچۆ بە درێژایی 32 كلیۆمەتر لەخۆدەگرێت، پانیی تەرخانكراو بۆ شەقامەکە 200 مەترە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئەگەر مەترسی نەمێنێت دوای 24 کاتژمێری دیکە پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر نەمێنێت، پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی…
Total
0
Share