حكومەتی هەرێم: زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تا وەكو ئێستا زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە و نزیكەی 107 هەزار خێزان لێی سوودمەندبوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ڕێگای وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكاندا بەڕێوەچووە و 28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر نەوتی سپی دابینكراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەو بڕە نەوتەی دابینكراوە، بڕی 21 ملیۆن و 351 هەزار و 600 لیتر بەسەر 106 هەزار و 758 خێزاندا لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دابەشكراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە پارێزگای هەولێر بڕی هەشت ملیۆن و 492 هەزار و 640 لیتر نەوتی سپی دابینكراوە و لەو بڕەش حەوت ملیۆن و 481 هەزار لیتری بەسەر 37 هەزار و 405 خێزاندا دابەشكراوە.

‎هاوكات لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەش بڕی نۆ ملیۆن و 159 هەزار لیتر دابین كراوە و تاوەكو ئێستاش بڕی پێنج ملیۆن و 149 هەزار لیتر بەسەر پێنج هەزار و 149خێزاندا دابەشكراوە.

‎لە پارێزگای دهۆكیش بڕی 10 ملیۆن و 917 هەزار و 603 لیتر دابینكراوە و لەو بڕەش هەشت ملیۆن و 721 هەزار و 600 لیتری بەسەر 43 هەزار و 608 خێزاندا دابەشكراوە.

بابەتی پێشتر

ئوتووەکەت بەدەر لە جلەکانت دەتوانیت بۆ پاککردنەوەی کەرەستەکانی دیکەی ماڵەوە بەکاریبهێنیت

بابەتی دواتر

ئاگر لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: سودانی داوای داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كردووە…
Total
0
Share