بەریتانیا نیازی خۆی بۆ دروستکردنی پێنج کەشتیی جەنگیی زەبەلاح ئاشکرا کرد

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا رایگەیاند، بە نیازن پێنج کەشتیی جەنگیی نوێ بە بەهای 4.2 ملیار پاوەن دروستبکەن، بە مەبەستی بەهێزکردنی سوپای وڵاتەکەیان دژی هەڕەشەکانی رووسیا.

بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، شانشینی یەکگرتوو و هاوپەیمانەکانی هەنگاو بۆ بەهێزکردنی لایەنی ئاسایشیان دەدەن ئەویش لە چێوەی هەڕەشە چاوەڕوانکراوەکانی رووسیادا.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “کارەکانی رووسیا هەموومان دەکاتە مەترسییەوە، لە پێش هەموویەوە گەلی ئۆکرانیا کە پێویستیان بە هاوکاری ئێمەوە، ئێمە ئەزموونی وڵاتەکەمان بۆ پارێزگاری لە خۆمان و هاوپەیمانەکانمان دەخەینە کار، کە بەشێکی خۆی لە دروستکردنی چەند کەشتییەکیی جەنگیی نوێدا دەبینێتەوە”.

پلانەکەی بەریتانیا بریتییە لە بونیادنانی نەوەیەکی نوێی کەشتیی جەنگیی و لەو چێوەیەدا هەشت کەشتیی دروست دەکرێن کە بەهاکانیان دەگاتە 4.2 ملیار پاوەن.

 

 

بابەتی پێشتر

لوتکەی G20 لە ئیندۆنیزیا دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

درێژترین پیاوی جیهان بۆ هاوسەر دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share