لە هەولێر غاز تەقییەوە و کەسێک برینداربوو

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی ئەندازیارانی شاری هەولێر غاز لە ماڵێکدا تەقییەوە و کەسێک برینداربووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، رووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی ئەندازیارانی شاری هەولێر کاتژمێرێک بەر لە ئێستا روویداوە.

بەهۆی ئاگرەکەوە کەسێک لەو ماڵەدا برینداربووە کە بە رەگەز بەنگلادیشییە و لەو ماڵەدا کاری کردووە، خاوەن ماڵەکە لە دەرەوەی وڵاتن و تەنها ئەو هاوڵاتییە بەنگلادیشییە لە ماڵەکەدا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشمان بۆسەر تاران دەستپێکرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر تاران دەستپێکردووە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share