بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە مالاوی دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش رزگاری بوو.

بەپێی ئەوەی دەسەڵاتدارانی مالاوی رایانگەیاندووە، فڕۆکەوانێکی خەڵکی زمبابۆی و هاوڵاتییەکی هۆڵەندی لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە نزیک دەریاچەی مالاوی گیانیان لەدەستدا.

حکومەتی مالاوی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فڕۆکەی سێسنا بە دووری 200 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی لیلۆنگوی پایتەخت نزیک کەناراوەکانی دەریاچەی مالاوی کەوتووەتە خوارەوە.

باس لەوەش دەکات، بەهۆی رووداوەکەوە فڕۆکەوانەکە گیانیلەدەستداوە، کە خەڵکی زیمبابۆی-ە و تەمەنی 50 ساڵانە و هاوڵاتییەکی هۆڵەندییش کە گیانیلەدەستداوە تەمەنی 29 ساڵانە.

ڤێرا کامتۆکۆلی، وەزیری گەشتوگوزاری مالاوی رایگەیاند، ژنێکی گەنجی هۆڵەندی بە ناوی شارلۆت لیمسترا کە تەمەنی 22 ساڵانە لە رووداوەکەدا رزگاری بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو
ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

دوای کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و رێگریكردن لێیان بۆ تێپەڕبوون، ‏گرژی لەنێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا دروستبوو،…
Total
0
Share