ترەمپ داوای خۆپیشاندان لە لایەنگرانی دەكات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانێكی ناڕەزایی گەورە لە 6ی ئەم مانگە لە واشنتن ئەنجامدەدرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە لە 20ی ئەم مانگە ویلایەتەكەی كۆتایی دێت، لە تویتێكدا وتی، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی گەورە لە واشنتن كاتژمێر 11ی بەیانیی ڕۆژی 6ی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت.

خۆپیشاندانەكە بۆ ناڕەزایی نیشاندانە بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 3ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووی ئەو وڵاتە و لەژێر ناونیشانی “دزین بوەستێنن” دەبێت، كە لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە بەرزدەكرێتەوە.

تائێستا ترەمپ گومانی لە هەڵبژاردنەكان هەیە كە جۆ بایدن،ی كاندیدی دیموكراتەكان بە براوەكەی دەستنیشانكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڵاوبوونەوەی پۆستەرێک لەبارەی حیجابەوە لە فەڕەنسا کاردانەوەی لێکەوتەوە

دامەزراوەیەکی سەربە “شورای ئەوروپا” چەند پۆستەرێکی لەبارەی ماف و جیاوازییەکانەوە بڵاوکردووەتەوە و چەند پۆستەرێکی لەبارەی حیجابەوە کاردانەوەی فەڕەنسییەکانی…
Total
0
Share