بە سوودوەرگرتن لە پێکانی هاوڕێکانیان، هەشت یاریزانی بەهرەمەند بەشداری مۆندیالی قەتەر دەکەن و ڕۆڵیشیان دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “گۆڵ”ی نێودەوڵەتی، هەشت یاریزان کە هەندێکیان پێگەیان مسۆگەربووە و هەندێکی دیکە بەپێچەوانەوە، سوودیان لە پێکانی هاوڕێکانیان وەرگرتووە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە مۆندیالی قەتەر ڕۆڵی بەهێزیان دەبێت.
چوامینی و کاماڤینگا
دووانەی ڕیاڵ مەدرید ئاستیان ناوازەیە، لەگەڵ ئەوەشداسوودیان لە پێکانی پۆگبا و کانتی وەرگرتووە.
هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن لە پێکهاتەی سەرەکی فەرەنسا یاری بکەن.
ڕیکاردۆ هۆرتا
سوودی لە پێکانی دیێگۆ جۆتا وەرگرتووە و لەلایەن ڕاهێنەری پۆرتوگالەوە بانگهێشتی مۆندیال کراوە، بەڵام لە پێگەی یەدەگ-دا دەبێت.
ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد و لووک شاو
بەرگریکارانی لیڤەرپوڵ و مان یونایتد سوودیان لە پێکانی ڕیس جەیمس و بین چیلویڵ (چێڵسی) وەرگرتووە، بانگهێشتی پێکهاتەی “سێ شێرەکە” کراون.
چاڤی سیمۆنز
گەوهەرەکەی “لاماسیا” بە درێسی ئایندهۆڤنەوە لەم وەرزەدا ئاستی ناوازە بووە.
سوودی لە پێکانی جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم وەرگرتووە، ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن لویس ڤان گال پشتی پێببەستێت.
ماریۆ گۆتزە
گۆڵکاری فاینەڵی 2014 ئاستی وەک ساڵانی ڕابردوو نییە و لەم وەرزەدا تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە.
بەهۆی پێکانی مارکۆ ڕۆیسی کاپیتانۆی دۆرتمۆندەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کراوە، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆڵی یەدەگی پێبدرێت.
ئێڤەرتۆن ڕیبێرۆ
بەهۆی پێکانی ئارسەر مێلۆی یاریزانی لیڤەرپوڵەوە ئەم یاریزانەی فلامینگۆ لەلایەن “تیتی” ڕاهێنەری بەڕازیلەوە بانگهێشتکراوە.
بەهۆی بوونی چەندین ئەستێرەی دیکە لە پێگەکەیدا، ڕۆڵی یاریزانێکی یەدەگی پێدەدرێت.