لە زانکۆی سلێمانی خوێندن راگیرا

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی دەوامی خوێندکاران لە سبەینێ سێشەممەوە تا کاتێکی نادیار.

نوسینگەی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی زانکۆدا بە کۆی دەنگ بڕیاریانداوە بە راگرتنی خوێندن و دەوامی خوێندکاران.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە سبەینێ سێشەممە 15/11/2022 تاوەکو کاتێکی نادیار دەوام لە سەرجەم کۆلێژەکان رادەگیرێت.

لەگەڵ پشتگیریی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بۆ داواکارییەکانی خوێندکاران تایبەت بە دەرماڵە و پشتیوانیی دارایی بۆیان رایگەیاندووە، ” لەبەر پاراستنی سەر و گیانی خوێندکاران و ئاسایش و ئارامی زانکۆی سلێمانی و دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی دەوام لە زانکۆکە ڕادەگیرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی خوێندکاران بۆ داواکاری دەرماڵە و کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توانا محەمەد: مانگی داهاتوو شەقامی سەرەکیی پرۆژەی تۆفیق وەهبی دەکرێتەوە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی رایدەگەیەنێت، “مانگی داهاتوو شەقامی سەرەکیی پرۆژەکە دەکرێتەوە”. توانا محەمەد، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی…
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: سەرانە وەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرانەوەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و ئەو پارەیشی…
Total
0
Share