پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ ئافرەتان لە کەرکوک ئەنجامدرا

پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی لە شاری کورکووک کرایەوە

لیژنەی ھێزی لەش کلاسیکی عێراق، بۆ یەکەمجار پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی ئافرەتانی لە ھۆڵی “ئیمپراتۆری قوە”ی شاری کەرکوک رێکخست، کە (45) یاریزان لە سەر ئاستی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەولێر و ھەڵەبجە و کەرکوک بەشدارییان تیاداکرد.

پاڵەوانان کێبڕکێی بەرزکردنەوەی قورساییان بە کێشەکانی ( 48 و 52 و 56 و 60 و 67 و 82) ئەنجامدا.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ھێزی لەشی عێراق کلاسیک، محەمەد شەمسەدین ڕایگەیاند، کە بۆ ئەوان شانازیەکی گەورە و مێژوییە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق، پاڵەوانێتیەکی گرنگ بۆ یاریزانانی بەرزکردنەوەی قورسایی ئافرەتان رێکدەخرێت.

محەمەد شەمسەدین باسی لەوەشکرد، کە ئەوەی پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیەکە بەدەست دەھێنێت ڕاستەخۆ دەبێتە یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق دەڵێت، ” یاریزانانی پارێزگای نەجەف و بەغداد بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، نەیانتوانی بەشداری لە پاڵەوانێتیەکەدا، بکەن”.

یاریزانی یانەی کەرکووک، شەرمین ڕەحیم دەربارەی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیەکە ڕایگەیاند، “ئێمە وەک یاریزانانی ھێزی لەشی ئافرەتان بۆ یەکەمجارە بەشداری پاڵەوانێتی وەرزشی دەکەین و ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگ و گەورەیە بۆ ئێمەی ئافرەت، کە لە پاڵەوانێتییەکەدا بەشداری دەکەین و ھێزی ڕاستەقینەی خۆمان دەزانین، من ماوەی دوو ھەفتە ئامادەکاریم کردووە و ئەمڕۆ بە کێشی 82 کیلۆگرام بەشداریم کردوە”.

ئەنجامی پاڵەوانێتیەکە لەسەر ئاستی پارێزگاکان بەم شێوەیەبوو:

لەسەر ئاستی پێشکەووتوان پارێزگای ھەڵەبجە پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، پارێزگای سلێمانیش پلەی دووەم و پارێزگای کەرکوک پلەی سێیەم.

لەسەر ئاستی لاوان پارێزگای کەرکوک پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، پارێزگای ھەڵەبجە پلەی دووەم و پلەی سێھەمیش بەر پارێزگای سلێمانی کەوت.

پاڵەوانێتی ھێزی لەشی ئافرەتانی عێراق بە سەرپەرشتی یاریزان محەمەد شەمسەدین پاڵەوانی کیشوەری ئاسیا بۆ یاری ھێزی لەش و میدیا فەیزڵ پاڵەوانی ئاسیا بۆ یاری ھێزی لەشی ئافرەتان ماوەی دوو ڕۆژی خایاند.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیایەکی گەورە پشکەکەی لە کێڵگەیەکی نەوتی هەرێم دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

سه‌فین دزه‌یی: ھەموو کاتێک ئامادەی چارەسەرکردنی کێشە وگرفتەکانین لەگەڵ بەغدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share