لیڤاندۆڤسکی: کاندیدی من ئەرجەنتینە

هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بەرشلۆنە، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پێشبینی دەکات هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناسناوی مۆندیالی 2022 بەدەستبهێنێت.

“لیڤا” لە چاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی “گۆڵ”ی ڕاگەیاندووە، “من بیر لە ڕکابەریکردنی هالاند و پێڵاوی زێڕینی سێیەم ناکەمەوە، چونکە لە ئێستادا ئامانجم تەنها تۆمارکردنی گۆڵ نییە، بەڵکو یارمەتیدانی تیپەکەمە، شێوازی بەرشەلۆنە جیاوازە و جوڵەکانم لە یاریگادا کاریگەریی زۆری هەیە، ناچار لەگەڵ ئەو شێوازە نوێیە خۆم بگونجێنم و پیشانی هەمووان بدەم، کە دەتوانم جگە لە تۆماری گۆڵ کاری دیکەش بکەم.”

لەبارەی مۆندیالی قەتەرەوە دەڵێت، “ئەرجەنتین کاندیدە بۆ بردنەوەی مۆندیال لەگەڵ مێسی، لە 30 یاریی پێشوودا نەدۆڕاون، زۆر باش یاریدەکەن، بۆ ناسناوەکە پلانیان هەیە و هەموویان لەسەری دەڕۆن.”

پۆڵەندای لیڤاندۆڤسکی لە کۆمەڵەی سێیەمی مۆندیالی قەتەر، کێبڕکێی هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین، مەکسیک، سعوودیە دەکات.

بابەتی پێشتر

لیڤا سیناریۆ.. بەرشلۆنە جۆکەرێکی بایرنی دەوێت

بابەتی دواتر

بەرەو مۆندیال.. (8) یاریزان سوودیان لە پێکانی هاوڕێکانیان وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ هەردوو ڕكابەرییەكانی خولی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا دەستپێدەكەنەوە. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی…
Total
0
Share