ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆتایی هات

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە چەند پرسێکی جیاواز کرد.

ڕۆناڵدۆ هێرشی کردە سەر تین هاگ و دوپاتیکردەوە کە چیتر ڕێزی ناگرێت.

ئاماژەى بەوەشدا کە مانچستەر یونایتد کەسێکیان کردووە بە ڕاهێنەر کە پێشتر بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانان بووە.

پێشیوایە دواى ڕۆیشتنی فێرگسۆن، مانچستەر لە گەشەکردن وەستاوە.

بەو چاوپیکەوتنە ڕۆناڵدۆ کۆتایی بە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هێنا.

چاوپێکەوتنەکە 90 خولەکە بەڵام تەنها کەمێکی بڵاوکراوەتەوە و هەموو پڕۆگرامەکە، شەوانی چوار شەممە و پێنج شەممە بڵاودەکرێنەوە.

پوختەى قسەکانی ڕۆناڵدۆ

– هەست بە خیانەت دەكەم

– خیانەتەكەی بەرامبەر من دەكرێت تەنها ڕاهێنەر نییە بەڵكو چەند كەسێكی ناو ئیدارەی یانەكەشی تێدایە

– چەند كەسانێك هەن نایانەوێت من لە مانچستەریونایتد بم

– من ڕێزی تین هاگ ناگرم

– هەوڵیاندا بە ناچاری لە مانچستەریونایتد بڕۆم

– ئەگەر ڕاڵف ڕانیگ خۆی ڕاهێنەر نەبێت چۆن سەرپەرشتی یانەیەكی وەك مانچستەر دەگرێتە ئەستۆ

– تین هاگ ڕێزی من ناگرێ منیش ڕێزی ناگرم

– نازانم بۆ وەین ڕۆنی بەردەوام ڕەخنە دەگرێت لەوانەیە لەبەرئەوە بێت كاروانی وەرزشی ئەوتەواو بوە و هی من بەردەوامە

– دوای دڵم كەوتم نەچومە سیتی گەڕامەوە یونایتد، فێرگسۆن وتی موستەحیلە بچیتە مانچستەر سیتییەوە

– دوای ڕۆیشتنی فێرگسۆن پێشكەوتنم لەیانەكە نەبینیوە

– هاندەران دەبێت شتێك هەیە بیزانن من باشترینم دەوێت بۆ مانچستەر بۆیە گەڕامەوە

– فێرگسۆن لەهەموو كەس باشتر دەزانێت كە مانچستەر لەسەر ڕێگەی ڕاست نییە

– مانچستەرم خۆشدەوێت هاندەرەكەیم خۆشدەوێت بەڵام گەر دەیانەوێت گۆڕانكاری بكەن دەبێت زۆر شت هەیە بیگۆڕن

– هاندەران گرنگترین شتن ئێمە لە پیناو ئەوان یاریی دەكەین

– ئەم چاوپێكەوتنەم بۆیە كرد بۆئەوەی ڕای خۆم بڵێم و بۆچونی خۆشم لەسەر دۆخەكان پیشان بدەم

– یانەیەك بەم قورساییە دەبێت لە لوتكەدا بێت بەڵام بەداخەوە وانییە

– مانچستەر خۆشەویستی پیشان نەدام كاتێك منداڵەكەمم لەدەستدا

– كاتێك ڕانیگ بوو بە ڕاهێنەر ناویم نەبیستبوو

– یانەیەكی گەورەی وەك مانچستەر یونایتد چۆن كەسێكیان كردوە بە ڕاهێنەر كە پێشتر بەڕێوەبەری وەرزشی بووە ، دنیا هەموی سەری سوڕما نەك تەنها من.

– هەموو ئەو شتانەی لێرە دەیبینم هەمان ئەوانەن كە من لە تەمەنی ٢١ و ٢٢ ساڵیدا بینیومە

جاكوزی و چێشتلێنەر و شوێنی ڕاهێنان و هەموو شتەكان وەك پێشوون هیچ نەگۆڕاوە

– منداڵەكەم چووە نەخۆشخانەوە بۆیە لە ئامادەكارییەكانی مانچستەر بەشدار نەبوم

– كێشەی زۆر هەیە لەناو مانچستەر یونایتدا بەڵام هاندەر نایزانێت

بابەتی پێشتر

زانایان هاوشانی جگەرە دایانناوە.. ئەو خۆراکە چییە مرۆڤ ئالوودە دەکات؟

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی هەژاری لە عێراق %20ـە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share