نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی هەژاری لە عێراق %20ـە

سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان شەش بنەمای بۆ کەمکردنەوەی هەژاری لە عێراق دەستنیشانکرد، راشیگەیاند، بەپێی دوایین هەڵسەنگاندنەکان ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان 20%ـە.

مەهدیب عەلاق راوێژکاری سندوقی نیشتەجێوونی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، “ڕێژەی هەژاری لە عێراق لە ساڵی 2007دا گەیشتە 23%، ئەو ڕێژەیە لە پێنج ساڵی دواتردا بۆ 19% کەمبووەوە، بەڵام لە ساڵی 2014 و 2015 جارێکی دیکە هەڵکشا.

بەپێی سندوقی نیشتەجێبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی 2019دا کە دوایین ڕووپێوی کراوە ڕێژەکە گەیشتووەتە 20%.

ڕێکخراوەکە باس لەوە دەکات کە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە پلانێکی 12 مانگی بۆ دیاریکردنی هێڵێکی هەژاری لە عێراق جێبەجێدەکەن لە پێناو کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری لە وڵاتەکەدا.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پێویستە دۆخی خوێندن، تەندروستی، چاودێریی کۆمەڵایەتی، دانیشتووان، ژینگە چاکسازیی تێدابکرێت، هەرکاتێک ئەم بوارانە چاکسازییان تێداکرا دۆخی هەژاریش لە عێراق بەرەو باشبوون دەچێت.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆتایی هات

بابەتی دواتر

وەزارەتی شارەوانی: هەر کەسێک پێوەری ئاو نەبەستێت مانگانە 80 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share