دانیشتنی 60 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا وادەکات زووتر پیرببیت

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ تەندروستیمان خراپترە لەوەی بیرمان لێدەکردەوە، بە تێکڕا 60 کاتژمێر دانیشتن لە هەفتەیەکدا کاریگەری لەسەر میتابۆلیزم دەبێت و دەبێتە هۆی خێرا پیربوون.

هەروەها دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری لەسەر رێکخستنی شەکری خوێن و تێکچوونی چەوریی لەش هەیە، بەپێی ئەوەی رۆژنامەی “ئیندیپێندێنت”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە.

تیمێکی بەشی جینات و جینۆمیک و بایۆئینفورماتیک لە زانکۆی کۆلۆرادۆ بەدواداچوونیان بۆ کاتژمێرەکانی دانیشتن و وەرزشی هەفتانەی هەزار و 327 بەشداربوو کردووە، کە تێکڕای تەمەنیان 33 ساڵ بووە و بۆیان دەرکەوتووە کە بە تێکڕا هەفتانە 60 کاتژمێر دانیشتوون.

توێژەران رایانگەیاندووە، ئەوانەی بۆ ماوەیەکی زیاتر دانیشتوون، مەترسی لەسەر تەندروستییان دروستدەبێت تەنانەت لەکاتێکدا کە رێنماییەکانی وەک وەرزشکردنی 20 خولەک وەرزشکردنیش لە رۆژێکدا جێبەجێبکەن.

ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە، بە تێکڕا 60 کاتژمێر دانیشتن لە هەفتەیەکدا کاریگەری لەسەر میتابۆلیزم دەبێت و دەبێتە هۆی خێرا پیربوون.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 500 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوە

نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی تووشبووانی شێرپەنجەی لە…
زیاتر ببینە

ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندەی لە 12 ویلایەتدا راگەیاند

لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لیستریای لەیەک کاتدا لە 12 ویلایەت راگەیاند. سەنتەرەکە لە راگەیەندراوەکەیدا…
Total
0
Share