سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ململانێکانی ئەمریکا و چین جیهان دەخەنە جەنگێکی ساردی دیکەوە

بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕەخنەی توند لە ئەمریکا و چین دەگرێت، ڕایگەیاندووە، ململانێکانی نێوان ئەمریکا و چین جیهان دابەشدەکات بەسەر لایەنی دژ بەیەکدا، ئەمەش جارێکی دیکە ڕووبەڕووی جەنگێکی سادی نوێمان دەکاتەوە.

کریستالینا جۆرجیفا بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، نیگەرانیی خۆی نیشاندا لە ئاڵۆزییە توندەکانی نێوان ئەمریکا و چین لە ڕووی ئابورییەوە، وتی، “ئەو ئاڵۆزییانە ئەگەری هەیە جیهان بەخەنە دۆخێکی هەژاریی توندەوە، هەروەها پێکدادان و ناسەقامگیری دروستبکەن، وادەکات لە جەنگی ساردی دووەمدا بژین”.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کێشە و ململانێیانە ئەگەر بەردەوامبن ئابوریی جیهان ڕووبەڕووی پاشەکشەیەکی گەورە بەڕێژەی %1.5 دەکاتەوە، کە دەکاتە ساڵانە 1.4 تریلیۆن دۆلار.

پێشتر گڵۆباڵ تایمز بڵاویکردەوە، ئەمریکا دەیەوێت سوود لە قەیرانی ئۆکرانیا و لاوازبوونی ئابوریی ئەوروپا وەربگرێت بۆئەوەی کۆنترۆڵی سیاسەتی لوتکەی برۆکسل بکات.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. بارەگای حزبی دیموکرات لە کۆیە بۆردومانكرا

بابەتی دواتر

هەولێر.. بۆ رێگریكردن لە خۆپیشاندان هێزێكی زۆر بڵاوكراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share