د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت، بەڵام نازانرێت ئەو بڕەی مانگی پێشوو نێردراوە دەنێردرێتەوە یاخود دەستكاری دەكرێت”.
وتیشی، “دەبووایە یەكشەممەی هەفتەی رابردوو پارەی مووچەی مانگی چوار بنێردرایە، بەڵام بەهۆی پرسی داهاتی ناوخۆوە تەیف سامی ئامادەنەبوو مووچەكە بنێرێت”.
راشیگەیاند، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە پێویسە وەزارەتی دارایی هەرێم مانگانە پۆلێنی داهاتی خۆی بكات تاوەكو ئەو گرفتانەی كە هەن چارەسەربكرێن.