قاسم ئەعرەجی: ئەمریكا بەڵێنی كشاندنەوەی بەشێك لە هێزەكانی داوە

ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی

ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەڵێت، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڵێنی كشاندنەوەی بەشێك لە سەربازانی وڵاتەكەی لە عێراق داوە.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان ڕایگەیاند، “لەمیانەی وتوێژەكانی گفتوگۆی ستراتیژی، لایەنی ئەمریكی بەڵێنی كشاندنەوەی بەشێك لە هێزەكانی لە عێراق داوە و، هەروەك لە گفتوگۆكاندا باسمان لەو پێشكەوتنە كردووە كە بەسەر هێزەكانماندا هاتووە لەڕووی دژایەتی تیرۆر”.

وتیشی، “ڕێككەوتین لەسەر گرتنەئەستۆی ئەركی ڕوبەڕوبوونەوەی داعش لەلایەن هێزەكانمانەوە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە دەستیپێكرد.

ئەعرەجی ئەوەشی خستەڕوو، عێراق جەختیكردوەتەوە لەسەر پاراستنی كارمەندە بیانییەكان و هەردوولاش ڕێككەوتن لەسەر نەمانی بنكەی سەربازیی بیانی لە عێراق.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق یەكێكە لە بەشداربووانی گفتوگۆكە و لە وتەی دەستپێكدا وتی، هێزە ئەمنییەكانمان تائێستا پێویستیان بەو بەرنامەیەیە كە ئەمریكا پێشكەشیدەكات پەیوەندیدار بە ڕاهێنان و پڕچەككردن و ئامادەكردن و پەرەپێدانی لێهاتوویی.

وتیشی، “هەوڵ بۆ درێژەدان بە كاری پێكەوەیی و هەماهەنگی ئەمنی دووقۆڵی دەدەین و جەختدەكەینەوە لەسەر پابەندی حكومەتی عێراق بە پارێزگاری لە ئەندامانی نێردە دیپلۆماسییەكان و بارەگا و دامەزراوەكانیان”.

ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدادە و بەشداری گفتوگۆكان دەكات.

لەبارەی بەشداریكردنەكەشیەوە نوسیویەتی، گەڕی سێیەم ئەمجارە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەغداد ئەنجامدەدرێت بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕێکەوتنامە و یاداشتی لەیەکترگەیشتنانەی لە مانگی ئابی ساڵی 2020 لە گەڕی دووەمی گفتوگۆی ستراتیجی لە واشنتۆن ئەنجامدران.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێمیش بەشدارە.. گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئەمریكا دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

سبەی لایەنە سیاسییەكان لە سەرۆكایەتی هەرێم كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشكی هەرێم لە بودجە
پەرلەمانتارێك: شیعەكان ئەنجومەنێك بۆ پێكەوە بڕیاردان پێكدەهێنن

هەنگاوەكان بۆ پەسەندكردنی بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق دەستپێكراون و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، فراكسیۆنە شیعییەكان دەیانەوێت ئەنجومەنێكی هاوبەش پێكبهێنن…
Total
0
Share