ئەمڕۆ عەلا جەواد ساعدی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی راگەیاند و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش حەیدەر حەنون زایری وەک شوێنگرەوەی راسپارد.
ئەمڕۆ یەکشەممە عەلا جەواد ساعدی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، “بەهۆی ئەو هەڵمەتی ناوزڕاندن و تۆمەتانەی بۆمان دروستکرا، وەک رێگرییەک لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی دامان داوای بەخشین لە پۆستەکەم دەکەم”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لەدوای رووخاندنی رژێمی پێشووی عێراق دروستکردنی دەستەی دەستپاکی پێویستییەکی هەنوکەتیی بوو، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەمەش بۆ بەرپرسی دەزگاکە بریتیی نییە لە دەستکەوتی ماددی بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە لە بەردەم کەسی راسپێردراو بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە”.
لە دوای داواکەی ساعدی،نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، “لە بەرامبەر هەوڵەکانی لە ماوەکانی رابردوودا دادوەر حەیدەر حەنون زایری بۆ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی راسپێردراوە”.