تا دێت پشکی ئاوی هەر تاکێکی عێراق کەمدەبێتەوە

شارەزایانی بواری ژینگە و ئاو باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەی دانیشتووان و بێ پلانی حکومەت هۆکارن بۆ کەمبوونەوەی پشکی ئاوی هەر تاکێکی عێراقی و ساڵ لەدوای سڵیش زیاتر دەبێت.

ئەنەس عەزاوی شارەزای ئەو بوارە دەڵێت، “زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە عێراقدا بە پلەی یەکەم حیساب بۆ نەکراو و کۆنترۆڵ نەکراوە، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ قەیرانی ئاو کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا خراپتر دەبێت.

ئەو شارەزایە رادەی کاریگەریی تەقینەوەی دانیشتووانی لەسەر قەیرانی ئاو لە عێراق ئاشکرا کرد، رایگەیاند، ئەم قەیرانانە دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی پشکی ئاوی هەرتاکێک ساڵ لەدوای ساڵ.

راشیگەیاندووە، “ئێمە رووبەڕووی شەڕێک دەبینەوە کە شەڕی ئاوە و بنەما و سەرەتاکانی ئەو کێشەیەش لە سەرەتای نەوەدەکانەوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە تورکیا 31 کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

کەریم شوکر: دەنگدان بە پرۆژە یاسای نەوت و غاز دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share