25 کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکران

لەسەر داوای هاوڵاتییان لە شەش پارێزگای عێراق 25 کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکران.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “لە دوای داواکردنی سکاڵای یاسایی لە لایەن ژمارەیەک لە هاوڵاتییانەوە، بەوەی لە حاڵەتی جیاجیادا لەلایەن کەسانی دیکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەیان لێکراوە و داوای بڕێک پارەیان لێكراوە، لە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لە پارێزگای کەربەلا و نەینەوا  ودیالە و موسەنا و نەجەف و واست 25 تۆمەتبار دەستگیرکراون”.

باسی لەوەش کرد، “بەشێک لە تۆمەتبارەکان هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی قوربانییەکانیان کردووە و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بە مەبەستی تەواوکردنی رێککارە یاساییەکان بەرامبەریان”.

 

بابەتی پێشتر

لە ئەڵمانیا داوای سەپاندنی باج بەسەر دەوڵەمەندەكاندا دەكرێت

بابەتی دواتر

وادەی ناردنی گەورەترین مووشەكی ناسا بۆسەر مانگ كەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share