خێزانێکی پێنج کەسی لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکەیان دەرهێنران

لە شاری کەربەلا خانوویەک رووخا کە خێزانێکی پێنج کەسی تێدابووە و لەلایەن  تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە دەرهێنراون و رزگارکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کەربەلا رایگەیاند، “لە ناحیەی ئەلحەر لە پارێزگای کەربەلا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرکەوتووبوون لە رزگارکردنی خێزانێک کە ژن و منداڵی تێدابووە، کە بەهۆی رووخانی خانووەکەیانەوە کەتبوونە ژێر داروپەردووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە ئەو خێزانە رزگاربکەن پێشئەوەی لەژێر داروپەردوودا بخنکێن، دوای دەرهێنانیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هۆکاری رووداوەکە بۆ کۆنی و نەشیاویی خانووەکە دەگەڕێتەوە بۆیە دارووخاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆمسیۆن: بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردندا دوورە لە راستییەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق دەنگۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران رەتدەکاتەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share