ڕەوتی سەدر بۆ ئێستا: دەمانەوێت كورد لە هاوپەیمانێتییەكەمان بەشداربێت

ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری ڕەوتی سەدر ئاشكرایدەكات، بەمنزیكانە شاندەكەیان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ چەند لایەنێكی كوردی دانوستان دەكەن لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

حاكم زاملی، ئەندامی شاندی دانوستانكاری ڕەوتی سەدر، لە لێدوانێكی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، “بەفەرمانی بەڕێز موقتەدا سەدر شاندی دانوستانكارمان بۆ پێكهێنانی حكومەت و گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی پیكهێناوە”.

وتیشی، “بەمنزیكانە دەكەوینە دانوستان بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان و حكومەت”.

دەربارەی سەردانیكردنیان بۆ هەرێمی كوردستان، زاملی ئەوەی بۆ ئێستا ئاشكراكرد، بەمنزیكانە شاندەكەیان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ چەند لایەنێكی كوردستانی دانوستان دەكەن بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكە و حكومەت.

ئەندامی شاندەكەی ڕەوتی سەدر وادەی سەردانی شاندەكەیانی ئاشكرانەكرد، بەڵام جەختی لەوەكردەوە، هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان نزیكە و دەیانەوێت كوردیش بەشداربێت لە هاوپەیمانێتییەكەیان.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڵاویكردووەتەوە، ڕەوتی سەدر بە سەرۆكایەتیی موقتەدا سەدر زیاتر لە 70 كورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێناوە و براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: لەپێناو بەرژەوەندیی چارەخوازان ڕۆژانی پشووش دەوام دەکەین

نەخۆشخانەی هیوا بەردەوامیی دەوامی نەخۆشخانەکە لە ڕۆژانی جەژندا بەڕووی چارەخوازان ڕادەگەیەنێت. نەخۆشخانەی هیوا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی…
Total
0
Share