چوار وەزیری حکومەتی ھەرێم دەچنە پەرلەمان

بڕیارە سبەی چوار وەزیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان كە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە میوانداریکراون، بچنە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنە تایبەتمەندەکان کۆببنەوە.

هەورامان گەچێنەیی، سەرۆكی لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لەسەر داوای لیژنەی لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیی پەرلەمان، سبەی دووشەممە 7ی كانونی یەكەم بانگهێشتی سێ وەزیر دەكرێت بۆ پەرلەمان، لەوانە وەزیری ئەوقاف، وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری پەروەردە”.

سەبارەت بە هۆكاری بانگهێشتكردنی ئەو سێ وەزیری بۆ پەرلەمان هەورامان گەچێنەیی ئاشكرایكرد، “كۆمەڵێك كێشەی خوێندكارانی زانستە شەرعییەكان هەن، دەرچووی زانستە شەرعییەكان لە كۆلێژەكان وەرناگیرێن، لەكاتێكدا بڕیاری پەرلەمان هەیە كە دەبێت وەربگیرێن”.

سەرۆكی لیژنەی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى ئەوەشی خستەڕوو، “كێشەیەكی دیكە ئەوەیە، ئەو مامۆستا ئاینییانەی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا بەدەست دەهێنن بۆ ئەوەی نازناوی زانسی بەدەست بهێنن دەبێت واز لە ئەوقاف بهێنن و بچن لە سلكی خوێندنی باڵا كار بكەن، بڕیاری پەرلەمان هەیە كە ئەوانیش بەگوێرەی ڕێنماییەك كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت نازناو بەدەست بهێنن، لەكاتێكدا سێ خولی لەسەر یەكە ئەو بڕیارەی پەرلەمان هەیە و جێبەجێ ناكرێت”.

هەروەها بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بڕیارە هەر سبەی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ لیژنەی کاروباری شەھیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی لە پەرلەمان کۆببێتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە کێشەی کەسوکاری شەھیدان و ماف ئیمتیازاتەکانیان بکرێت.

بابەتی پێشتر

دوای نێیمار، دوو پەیامی دیکە لە پاریسەوە ئاڕاستەی مێسی دەکرێت

بابەتی دواتر

کاندی کینی ڕیکۆردی جیهانی نیو ماراسۆنی شکاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share