دوای نێیمار، دوو پەیامی دیکە لە پاریسەوە ئاڕاستەی مێسی دەکرێت

بەڕێوبەر و یاریزانێکی پاریس پەیامی دووەم و سێیەم ئاڕاستەی مێسی دەکەن

ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانت جێرمان، نێیمار داسیلڤا لەدوای بردنەوەی یانەکەی بەرانبەر مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند، ” هاوینی داهاتوو خەون دەبینم لەگەڵ مێسی یاری بکەم”.

لێدوانەکانی “نێی” دەرگای مشتومڕێکی میدیایی نەبڕاوەی بەڕووی مێسی و یانەی پاریس سانت جێرماندا کردووەتەوە، لەم بارەیەوە پرسیار لە لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوبەری وەرزشیی یانە فەرەنسیەکە دەکرێت.

بەڕێوبەرەکە لە وەڵامدا دەڵێت، ” پێویستە بەرانبەر یانەکانی دیکە ڕێز نیشانبدەین، مێسی یاریزانی بەرشلۆنەیە و ئەگەر یەکێک باسی یاریزانانی ئێمە بکات بێزاردەبین، بۆیە ئێمەش لەبارەی یاریزانانی یانەکانی دیکەوە قسە ناکەین، ئێستا کاتی ئەوە نییە لەبارەی گواستنەوەکانەوە بدوێین”.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بە کۆدەکان، یاخود نهێنی لێدوانەکانی لیۆناردۆ کردووە کە بەهیچ شێوەیەک گواستنەوەکە ڕەتناکاتەوە، بەڵکو بەهەمان ئەو شێوەیە دەدوێت کە بەرپرسانی پاریس لە هاوینی 2017 لەبارەی نێیمارەوە لێدوانیان دەدا.

لەلایەکی دیکەوە لیۆناردۆ پاریدێسی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی ئەرجەنتین و پاریس دەڵێت، ” هیوادارم مێسی باشترین بڕیار لەبارەی داهاتوویەوە بدات، لێرە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانیدەکەین، ئەگەر پەیوەندیمان پێوەبکات لە ژووری جلگۆڕینەکان ئامێزی خۆشەویستی و هاوڕێیەتی بۆ دەگرینەوە”.

لێدوانەکانی لیۆناردۆ و پاریدێس لەلایەن میدیاکانەوە بە دوو پەیامی دیکە جگە لە پەیامەکەی نێیمار ئەژماردەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئاماری 24 کاتژمێری توشبوون و مردن بە کۆرۆنا

بابەتی دواتر

چوار وەزیری حکومەتی ھەرێم دەچنە پەرلەمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەس لە مێسی ناباتەوە

ئەمە جاری پانزەیەمە کە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیهانەوە،…
Total
0
Share