تەنۆلکەکانی ناو هەوا هۆکارن بۆ جەڵتەی لەناکاو

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری زانستیی “The Lancet” بڵاوکراوەتەوە باس لەوەدەکات، ئەو تەنۆلکانەی لە هەوادا بڵاودەبنەوە و پیسبوونی هەوا دروستدەکەن هۆکارێکی سەرەکین بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵی لەناکاو.

توێژەران لەبارەی تەنۆلکەکانەوە توێژینەوەیان کردووە و ئاشکرایانکردووە، ئەو تەنۆلکانە تیرەیان لە تاڵە قژی مرۆڤ بچووکترە و 2.5 مایکرۆ مەترە، بۆیە بە ئاسانی لەکاتی هەناسەداندا هەڵدەمژرێت، هۆکارن بۆ چەندین نەخۆشی لەوانەش نەخۆشییەکانی بەرگریی جەستە.

توێژینەوەکە بەدواداچوونی لەبارەی پیسبوونی هەوا لە سەنگافوورە کردووە، کە 18 هەزار حاڵەتی جەڵتەی دڵ بەدواداچوونی بۆ کراوە، 492 حاڵەتیان یەکلاییبوونەتەوە کە بەهۆی پیسبوونی هەواوە بوون.

جۆیل ئایک لە زانکۆی نیشتمانیی سەنگافوورە دەڵێت، “ئێمە بەڵگەی ڕوونمان خستووەتەڕوو کە پەیوەندی لەنێوان گەردیلەکانی بڵاوبووەوە لەناو هەوا و جەڵتەی دڵ هەیە، کە ئەوە دۆخێکی کارەساتبارە بۆ مرۆڤایەتی.

توێژەران بەسیان لەوەکردووە، پاکبوونەوەی هەوای شارەکان دەتوانێت ژیانی خەڵک ڕزگاربکات و فشاری سەر نەخۆشخانەکان کەمبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئێستا" وردەکاریی رووداوی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێک لە کاتی دەستگیرکردنیدا بڵاودەکاتەوە"

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان گیرۆدەی سیناریۆ داتاشین و بوختان بەخشینەوە و یاسا شكێنییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
0
Share