لە پەراوێزی چالاكییەكانی لوتكەی ئاووهەوا (COP27) لە میسر، یەكەم بوتڵی ئاوی میسریی هاوڕێی ژینگە (Good water) خرایەڕوو، بۆ دەربازبوون لە دیاردەی بەكارهێنانی بوتڵی پلاستیك.
(Good water) قۆناغی یەكەمی لە چالاكییەكانی كۆنگرەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئاووهەوا لە خولی 27هەمین لە شاری شەرم لشێخ دەستپێكرد، بە بوتڵێكی شین بە قەبارەی 500 مل، كە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو 2023 بە نرخێكی گونجاو بخرێتە بازاڕەكانی میسرەوە.
بوتڵەكە لە ماددەی رووەكی دروستكراوە، رووپۆشەكەی لە پۆلیمێر-ی دەرهێنراو لە قامیشی شەكر دروستكراوە.
بوتڵەكە جگە لەوەی دروستكراوی رووەك و هاوڕێی ژینگەیە، پارێزگاری لە ئاوەكەی ناوی دەكات لەڕووی رێگری لە بەركەوتنی بە رووناكی.
بیرۆكەی دامەزراندنی كۆمپانیای (Good water) لە ساڵی 2022دا لەسەر دەستی ژمارەیەك لە خاوەنكارانی میسری هاتە ئاراوە، بۆ بەكارهێنانی ئاوی كانزایی هاوڕێی ژینگە و رزگاربوون لە بەكارهێنانی بوتڵی پلاستیكی.