دەربارەی خواردنەوەی قاوە هۆشداری بە ژنان دەدرێت

قاوە یەكێك لە خواردنەوە زۆر باوەكانی جیهان

شارەزایەكی خۆراك هۆشداری دەدات لە خواردنەوەی قاوە بە گەدەی خاڵی و دەڵێت، كێشەی تەندروستی لێدەكەوێتەوە بەتایبەت بۆ ژنان، سەرەڕای رێنوێنییەكانی پزیشكان بۆ ئەوانەی ترشەڵۆكی گەدەیان هەیە بە لەپێشدا خواردنی خۆراك، شارەزاكە دەڵێت، كافایین كاریگەری لەسەر هۆرمۆنەكانی ژنان هەیە.

سەبارەت بە هەندێك كەس، خواردنەوەی كوپێك قاوە یەكەم و گرنگترین خواردنەوەی دەستپێكی رۆژیانە، بەبێ قاوە و چێژ و گەرمییەكەی كە بڕێكی زۆری كافایینی تیایە، هەندێك وا هەستدەكەن رۆژەكەیان بەباشی ناڕوات بەڕێوە. لەكاتێكدا ئۆلیڤیا هیدلۆند-ی شارەزای خۆراك لەڕێی گۆڤاری (بیرگیت)ی ئەڵمانییەوە هۆشداری بە ژنان دەدات تا لەو كارە دووربكەونەوە، یان لانیكەم وادەی خواردنەوەی دوابخەن، بۆ ئەوەی لەسەر گەدەی خاڵی نەیخۆنەوە.

بەپێی وتەی شارەزاكە قاوەخواردنەوە بە گەدەی خاڵی، كێشەی تەندروستی بۆ ژنان دروستدەكات، بەتایبەت ئەوانەیان كە رووبەڕووی ناهاوسەنگی لە چالاكیی هۆرمۆنی جەستە بوونەتەوە.

شارەزاكە دەڵێت، چارەسەرەكە ئاسانە، تەنها خواردنی شتێكی كەمە بەر لە قاوە، بەڵێنت پێدەدەم هەنگاوێكی لەو جۆرە جیاوازییەكی گەورە دروستدەكات، ئەگەر ناهاوسەنگیی هۆرمۆنی یان تەنانەت كێشەی هەرس و گەدەشت هەبێت.

زۆر كەس باش دەزانن كە قاوە ترشە و دەشێت ببێتەهۆی تێكدانی گەدە، ئەگەر وات بەسەرهات پیاو بیت یان ژن لە خواردنەوەی قاوە پاش لەخەوهەڵسان بووەستە، لەكاتێكدا ژنان دەبێت بزانن كە كێشەكە بۆ ئەوان دوو هێندەیە، بەهۆی كارلێكی قاوە لەگەڵ جەستە و زیادكردنی ئاستی كێشەی ناهاوسەنگیی هۆرمۆن لە ژناندا.

بەپێی شارەزاكە قاوە كاریگەرییەكی یەكلاكەرەوەی دیكەی بۆسەر جەستەمان هەیە و روونیدەكاتەوە، “قاوە هەر تەنها هۆكاری ترشی نییە كە زیانبەخشە بۆ گەدەمان لە بەیانیاندا، بەڵكو وادەكات جەستەمان كارلێك لەگەڵ فشاردا بكات”. ئەمەش زامنی دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆن (ستیرۆید) دەكات، كە بە شێوەیەكی گشتی هاریكاریمان دەكات لە وێستگە دژوارەكاندا. هۆرمۆنی فشار پێویستە بۆ بە زیندوویی مانەوەمان، بەڵام نەك لەسەر مێزی قاوە لە بەیانیاندا.

بابەتی پێشتر

"مامۆستا" فریای پۆلی (17) دەکەوێت

بابەتی دواتر

سلێمانی.. دوو کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی هاوڵاتییەک دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە بۆماوەییەوە خەڵکی ڕاپەڕین بەرگرییان بەرامبەر کۆرۆنا لاوازە

بەرپرسانی تەندروستی، دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە بارودۆخێکی ترسناک پێناسەدەكەن و بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share