“مامۆستا” فریای پۆلی (17) دەکەوێت

ئیدارەی یانەی بۆرنمۆسی ئینگلیزی تاوتوێی گەڕاندنەوەی مارسێلۆ بێلسای ڕاهێنەری پێشووی یانەی لیدز یونایتد دەکات.

دوای دوورخستنەوەی سکۆت پارکەر لە مانگی ئابی 2022، گاری ئۆنێل بە شێوەیەکی کاتی پێگەی ڕاهێنەری یانەی بۆرنمۆسی وەرگرتووە، بەڵام ئیدارەی یانە بە نیاز نین ئەو پۆستەی بە شێوەیەکی هەمیشەیی پێببەخشن، چونکە یانەکە لە پلەبەندی (17)ی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگدایە و مەترسی دابەزینی لەسەرە.

بەپێی زانیارییەکانی “سپۆرت بایبڵ”، هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەبەرانی بۆرنمۆس لە “لاس فیگاس” چاویان بە بیڵ فۆلی خاوەنی یانە کەوتووە، جەمسەرەکان تاوتوێی کڕینی مارسێلۆ بێلسا-یان کردووە، کە بە “مامۆستای ڕاهێنەران” ناسراوە.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە ماوەیەکی کورتدا ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە لەگەڵ بێلسا دەست بە دانوستاندن دەکەن، هیوایان بەوەیە ڕاهێنەری ناوبراو هاوشێوەی لیدز یونایتد لە گێژاوی شکست و دابەزین بۆ خولی پلە یەک ڕزگاریان بکات.

بێلسا بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە، لە مانگی شوباتی 2022 لە پۆستی ڕاهێنەری لیدز یونایتد دوورخرایەوە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە نەکردووە.

بابەتی پێشتر

بۆچی هالاند یاری بۆ ئینگلتەرا ناکات؟ خۆی وەڵامدەداتەوە..

بابەتی دواتر

دەربارەی خواردنەوەی قاوە هۆشداری بە ژنان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share