هەرێم كەمال ئاغا: مەرج نییە دانانی سزای زیندانی بۆ هەر كەسێك كە سەربازیی زۆرەملێ نەكات تێپەڕێندرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو سزایانەی لە پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ باسی لێوەدەكرێت مەرج نییە لە لایەن لیژنەكانی ئاسایش و بەرگریی و یاساییەوە وەكو خۆی دابنرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەندبكرێت و ئاشكراشیدەكات، “بۆ ئەم قۆناغە زۆر ئاستەمە ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەندبكرێت و جێبەجێبكرێت”.

لە ئێستادا باسلەوەدەكرێت، لە ئەگەری پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ دا هەر كەسێك ئامادەنەبێت ئەوا بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی دەكرێت.
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ لە خولی چوارەمدا ئامادەكراوە و ناكۆكی بەشێكی لایەنە سیاسییەكانی لەسەر بوو جگەلەوەش عێراق لەم قۆناغەدا چەندین گرفتی دیكەی هەیە كە ئەگەر پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ پەسەندبكرێت تێچوویەكی دارایی زۆر دەكەوێتە ئەستۆی حكومەت كە ئێستا عێراق بەپێی داتاكان لە هێڵی هەژاریدایە و جگەلەوەش قەیرانی وشكەساڵی و كەمیی ئاویش هەڕەشەیە لەسەر عێراق باشترە ئەو بودجەیە بۆ ئەو بوارانە تەرخانبكرێن نەك خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو بابەتەی باسی لێوەكراوە لە ئێستادا تەنها پڕۆژەیە كە گوایە سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ ئەو كەسانە دیاریكراوە كە سەربازیی زۆرەملێ ناكەن و وتیشی، مەرج نییە وەك خۆی پڕۆژەكە دەنگی لەسەر بدرێت، چونكە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی سەرجەم بڕگەكانی دەتوانن گۆڕانكاری تێدا بكەن و ئەگەر بڕگەیەكی رەزامەندیی پەرلەمانتارانی لەسەر نەبوو ئێمە دەنگی پێنادەین و پەسەندناكرێت”.

بابەتی پێشتر

تەرمی پەنابەرێكی كورد گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

لە دژی پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: ئۆتۆمبێلی عێراقی بفرۆشن

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانیكرد ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە عێراق دروستكراون بفرۆشرێن. وەزیری پیشەسازیی عێراق دەڵێت،…
زیاتر ببینە

عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی زیادكرد

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕابردوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق زیادیكردووە و ڕۆژانە 70 هەزار…
Total
0
Share