بابل.. لە پێکدادانێکی نێوان هێزە ئەمنییەکان و داواکراوێک 18 کەس کوژراون

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی داواکراوێک لە شارۆچکەی جەبلە لە پارێزگای بابل، 18 کەس کوژراون.

زانیاری میدیا عێراقییەکان ئاشکرای دەکەن، کاتێک هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر ماڵی داواکراوەکە، ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، داواکراوەکەش ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووە و دواتریش خۆی کوشتووە.

ئەو تۆمەتبارە کە ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووە، بە مادەی چواری تیرۆر داواکراو بووە و دوای نائومێدبوونی لە دەربازبوون، 17 ئەندامی خێزانەکەی کوشتووە، لە بەشێکیان منداڵ بوون.

لەسەر ڕووداوەکە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری لێکۆڵینەوەی خێرایداوە و بڕیارە دواتر ڕاگەیەندراوی لەو بارەیەوە هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنورییەكانی كرد، لە ڕاپۆرتەكەیدا هێرشەكانی توركیای بە داگیركارانە ناوبردووە، داوای كردووە حكومەت…
Total
0
Share