دادوەرانی عێراق بەشێک لە مووچەکانیان دەبەخشنە هاوپیشەکانیان لە لوبنان

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق رایگەیاند، بە هەستکردن بەو نەهامەتییەی تێیکەوتوون دادوەرانی عێراق دەستپێشخەرییان بۆ بەخشینی بەشێک لە مووچەکانیان بە هاوپیشەکانیان لە لوبنان کردووە.

فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وۆرک شۆپێکدا کە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان رێکخرابوو رایگەیاند، “دادوەرانی عێراق بە هەستکردنیان بەو نەهامەتییە هاوکارەکانیان لە لوبنان

بەهۆی قەیرانیی داراییەوە بەسەریان هاتووە، دەستپێشخەریان کردووە بۆ بەخشینی بەشێک لە مووچەکانیان پێیان، هیوادارم ئەمە لە داهاتوودا دووبارە ببێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەزموونی ئێمە پێشەنگ و یەکەمە لە ناوچەکەدا، ئێمە لێرەین بۆ دەرخستنی ئەو دەرئەنجامە ئیجابیانەی لێی کەوتووەتەوە”.

لە درێژەی وتەکانیشیدا وتی، “لە عێراق دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیی تەواویی هەیە لە هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن”.

 

بابەتی پێشتر

بۆ ئەمساڵی خوێندن پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆ خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

بایدن خێرسن دەکات بە فەلوجە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share