لە عێراق تا ئێستا هەشت كه‌س به‌ تای خوێنبه‌ربوون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرایدەكات، تا ئێستا هەشت حاڵەتی مردن و 40 توشبووی تای خوێنبەربوون لەسەرانسەری وڵاتدا تۆمارکراون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئامارەكان لەسەرانسەری وڵاتدا 40 توشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون کە زیاتر لە نیوەیان لە زیقارن.

وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە، هەشت حاڵەتی مردن بەهۆی ئەو نەخۆشییە تۆمارکراون کە پێنجیان لە زیقار بووە.

تەندروستیی عێراق جەختیشی كردووەتەوە، وەزارەتەکەیان چاودێری هەموو حاڵەتێکی تووشبوون و گومانلێکراوانی نەخۆشییەکە دەکات و تاقیگەی پزیشکی تایبەت بە دیاریکردنی ئەو نەخۆشییەشی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانجێکی “نیمچە مەحاڵ”.. گروپێکی نوێ ڕەوانەی چین دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتی کۆرۆنا
تەندروستیی جیهانی هەوڵێكی نوێ دەدات بۆ زانینی بنەڕەتی كۆرۆنا

دوای نۆ مانگ لە ڕەوانەکردنی گروپێک لە شارەزایان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ چین، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گروپێکی…
Total
0
Share