عێراق.. پێشبینیی زیاتر لە شەش ملیۆن تۆن بەرهەمی گەنم دەکرێت

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئاسایشی خۆراکیی لە بەرهەمی گەنم بەدەستهاتووە و لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا پێشبینیی زیاتر لە شەش ملیۆن تۆن بەرهەمی گەنم دەکرێت.

وەزیری بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە بەرهەمی گەنم عێراق لە تەواوی بەرهەمەکانی دانەوێڵەدا توانیویەتی ئاسایشی خۆراکی بەدەستبهێنێت.

باسی لەوەشکرد، پێشبینییەکان بۆ ئەوەن ئاستی بەرهەمی ئەمساڵی دروێنەی گەنم لە عێراق بگاتە شەش ملیۆن تۆن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی بەریتانی: تورکیا بەهۆی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە داوای نزیکەی یەک ملیار دۆلار قەرەبوو دەکات

بەپێی راپۆرتی پێگەیەکی بەریتانی، حکومەتی تورکیا سکاڵای لە دادگایەکی ئەمریکا دژی عێراق تۆمارکردووە و داوای قەرەبوو دەکات لە…
Total
0
Share