لە هەولێر زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە سەند

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كاركردن بۆ چارەسەركردنی زەوییە كارتەكانی سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری بەردەوامە و بەمزووانە زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن سەند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ساسان عەون وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پڕۆسەی گۆڕینی زەوییە كارتەكان بۆ سەنەد لە شاری هەولێر و دەوروبەری رایگەیاند، بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی زەوییە كارتەكان و گۆڕینیان بە سەنەد “بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد”مان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دامەزراند و ئێستا ئەندازیاران و فەرمانبەرانی ئەم یەكەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كار لەسەر گۆڕینی كارتەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەكەن و تا وەكو ئێستاش ژمارەیەكی زۆر كارتی زەوی كراون بە سەنەد.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێستا لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد كاری زیاتر لە 13 هەزار كارت لە سنووری باغمرە شهاب و گەڕەكی ژین و بێریات و عەزە و گردجووتیار و كەسنەزان بەرەو كۆتایی دەچێت و پێویستە خاوەن زەوییەكان لە ئێستاوە دەست بە ئامادەكردن و كۆكردنەوەی كارتەكانیان بكەن لە نزیكترین كاتدا لەلایەن شارەوانییەوە ئاگادار دەكرێنەوە بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەكردن بكەن.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وردەكاریی زیاتر لەبارەی زۆنەكان و ژمارەی زەوییەكانیش دەخاتەڕوو و ئاشكرایكرد، ئەو 13 هەزار كارتە كەتوونەتە باغمرە شهاب لە بەشی باغمرە ئەفەندی 7528 كارت، گەڕەكی ژین لە دارەتوو 3596 كارت، بێریات و عەزە 1288 كارت، گردجووتیار لە بەشی كورانی نوێ 638 كارت، بەشێك لە كەرتی 95ی كەسنەزان كە ئەویش 239 كارتە و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەكان دەكرێت و پڕۆسەكەش بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

مۆبایلێک لە گەدەی گەنجێک دەرهێندرا

بابەتی دواتر

ڕاداری پاریس یاریزانێکی مەدریدی گرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەغدادی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی خستنەكاری كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی دەدات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی خستنەكاری كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی دەدات و رایدەگەیەنێت، وادەیەك بۆ كارپێكردنی كامێراكانی تۆماركردنی…
Total
0
Share