مۆبایلێک لە گەدەی گەنجێک دەرهێندرا

لە رووداوێکی نامۆدا لە نەشتەرگەرییەکدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی میسر مۆبایلێک لە گەدەی گەنجێکدا دەرهێندرا.

چیرۆکەکە لەوێوە دەستیپێکردووە، گەنجێک لە زیندانی شەبین کومەوە گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای مەنوفییە، کاتێک مۆبایلێکی لە ناو زیندانەکە دزیوە و بۆ ئەوەی بیشارێتەوە قووتی داوە.

لە دوای گەیاندنی گەنجەکە بە نەخۆشخانە و ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان تیمێکی پزیشکی نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامداوە و مۆبایلەکەیان لە گەدەیدا دەرهێناوە.

بە وتەی ئەندامانی تیمە پزیشکییەکە، نەشتەرگەرییەکە ماوەی یەک کاتژمێری پێچووە و یەکەمجارە نەشتەرگەرییەکی لەو شێوەیە ئەنجامبدرێت.

لە مانگی  ئایاری ئەمساڵ لە نەخۆشخانەیەکی دیکە هەر لە وڵاتی میسر مۆبایلێک لە گەدەی کەسێکدا دەرهێندرا کە ماوەی 20  رۆژ بوو قووتیدابوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەر هۆکارێکی مەترسیدار.. مێرسیدس ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی جیهان دەکشێنێتەوە

دەستەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای “مێرسیدس-بێنز” نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕە جیاجیاکانی جیهاندا دەکشێنێتەوە،…
Total
0
Share