ڕاداری پاریس یاریزانێکی مەدریدی گرتووە

نوێنەرانی یانەی پاریس سان جێرمان چاودێرییان خستووەتەسەر ئەستێرەیەکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”، چاودێرانی یانەی پاریس سان جێرمان سەرنجیان خستووەتەسەر جواو فیلێکسی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، بڕیاردراوە لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 گرێبەستێکی گەورە بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکرێت.

فیلێکس لەم وەرزەدا لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بەختەوەر نییە، لە پێکهاتە سەرەکییەکانی دیێگۆ سیمیۆنیدا نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێت، لەڕووی هونەریشەوە نەیتوانیوە خۆی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی نوێدا بگونجێنێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لە چەند هەفتەی داهاتوودا نوێنەری یاریزانەکە چاوی بە لویس کامپۆسی ڕاوێژکاری پاریس سان جێرمان دەکەوێت، لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە، کە ناوی یاریزانەکە خراوەتە لیستی داواکراوانی پاریسەوە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە سەند

بابەتی دواتر

ڕاهێنەری ئەڵمانیا لە پێکهاتەکەیدا سوپرایزی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share