نوێترین چاوپێکەوتنی پیکێ

جیرارد پیکێ بەرگریکاری ئیسپانی پاش وازهێنانی لە یاریکردن بەشداری چاوپێکەوتنێکی کرد و باسی هەندێ نهێنی کرد.

پیکێ باس لەوە دەکات ئامانجی داهاتووی گرتنی جێگەکەى تیباسی سەرۆکی ڕایەلەى لا لیگایە.

دەشڵێت بەهۆی پێکانی بەرگریکارەکانی ترەوە نەبوایە، دەمێک بوو وازم لە یاریی هێنابوو.

بەشێک لە قسەکانی پیکێ

‎/ ماوەیەكی زۆرە كاردەكەم بۆ پلانی داهاتوم، ڕۆڵی من وەك ڕۆڵی تیباس دەبێت

/ ‎ئێستا بیر لە سەرۆكایەتی بەرشلۆنە ناكەمەوە بەڵام لە داهاتودا بەڵێ كاری بۆ دەكەم

/ ‎چاڤی پێیوتم كە ئەم وەرزە قورسە سەرەكی بم و منیش پێموابوو وەستان لە یاریكردن باشترین بڕیارە

/ ‎ئەگەر پێكانی یاریزانەكان نەبوایە من زوتر وازم دەهێنا بەڵام تیپەكە پێویستی پێمبوو

‎/ دوای یەدەگ بونم بەرامبەر بەلەد وەلید و ئیلچی وتم تەواو كۆتاییم هات ویستم بڵێم وازدەهێنم بەڵام پێكانی بەرگریكارەكان پەشیمانی كردمەوە

/ ‎چوم بە مانزانۆی ناوبژیوانم وت تۆ هەمیشە دژی ئێمەی لەسەر ئەوە كارتی سورم وەرگرت

/ ‎پێشبینی ئەو پێشوازیە گەرموگوڕەی هاندەرانم نە دەكرد بەرامبەر بە من

/ ‎یارییەكەی ئۆساسۆنا زۆر بێوێنە بوو پێموایە بەرشلۆنە دەتوانێت ڕكابەری لەسەر ناسناوی خولی ئیسپانیا بكات

/‎ پڕوپاگەندەی چونم بۆ ئەتلەتیكۆ توشی پێكەنینی كردم خۆم نابینم یاریی بكەم لەژێر دەستی سیمیۆنی وتیشم بەرشلۆنە دوا یانەم دەبێت

/ ‎بیرم لە بانگهێشت كردنم بۆ مۆندیال نەكردۆتەوە

بابەتی پێشتر

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ بەهۆی مێسییەوە وتوییەتی وازدەهێنم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرشلۆنە چی دەگوزەرێت

شەوی ڕابردوو بەرشلۆنە لە یەك كاتدا خەریكی ئەنجامدانی كۆمەڵێك كار بوو بۆ ئەوەی پێش دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێ پێكهاتەیەكی…
Total
0
Share