کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، بارانبارین سەرەتا لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری باران بە ڕێژەیەکی کەم لە سەنتەری پارێزگاکان و ناوچەکانی تر هەیە.

هەروەها سبەینێ هەینی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.

بابەتی پێشتر

یەکەم کرداری گواستنەوەی خوێنی دەستکرد ئەنجامدرا و پشکنینە سەرەتاییەکانیش ئەرێنین

بابەتی دواتر

نوێترین چاوپێکەوتنی پیکێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share