گواردیۆلا: من بزن نیم و بەنیازیش نیم ببمە بزن

دوای گەیشتنی ستافی مان سیتی بۆ ژاپۆن، پێپ گواردیۆلا لەلایەن ڕۆژنامەنووسێکەوە پرسیاری لێکرا، ئایا ئێستا خۆی وەک “گۆت – بزن”ی ڕاهێنەران دەبینێت؟

گواردیۆلا بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە و وتی، “من بزن نیم و هیچ نیازێکم نییە ببم.”

دواتر ڕۆژنامەنووسەکە پرسیارەکەی ڕووندەکاتەوە و دەڵێت، “مەبەست لە گەورەترین ڕاهێنەری مێژووە”، دیسانەوە گواردیۆلا دەڵێت، “تەنانەت ئەوەش نیم.”

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “من خۆم بە تەواوی دەناسم، تەنانەت سێ ناسناوەکەش لەئێستا لە مێشکم دەرچووە، هەمیشە وتوومە سەرکەوتنم لە ژیانی وەرزشیدا بەهۆی یانە و یاریزانەکانەوەیە، لەگەڵ باشترین یاریزانەکان لە بەرشەلۆنە بووم، لە بایرن میونشن بە هەمانشێوە، سیتیش یەکێکە لە باشترین یانەکان لە ئێستادا.”

بابەتی پێشتر

هێڵی ناوەندی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات

بابەتی دواتر

ئەسپێک بە دیاری لە حاکمی دوبەیەوە بۆ کچێکی کورد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج یاریزانی چێڵسی بۆ فرۆشتن

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕەزامەندیی نیشانداوە، پێنج لە یاریزانە یەدەگەکانی بفرۆشێت، سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان لە ئاستێکی باڵادان. ئیدارەی یانەی…
Total
0
Share