سبەینێ بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەكرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم داوا لەجوتیارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەكات كە سبەینێ لە بەشی ژمێریاریی سایلۆی رانیە چەكی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2014 دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەینێ پێنجشەممە لە كاتژمێر 10ی سەر لە بەیانییەوە جوتیارانی رانیە لە بەشی ژمێریاریی سایلۆی رانیە ئامادە بن و چەكی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2014 لە ژمارەی پسووڵەی 872 بــۆ ژمارە پسووڵەی 925 دابەشدەكرێت كە تەنها ڕێژەی 28،16%ی ماوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە جوتیاران ناسنامەی باری شارستانی (هەویە) یاخود كارتی نیشتمانی لەگەڵ ئەو پێداویستییانەی لێی داواكراوە بهێنێت و ئەگەر گەنمەكە بەناوی خۆی تۆمار نەكرابوو پێویستە وەكالەتی پێبێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەگەر هاتوو ئەو جوتیارەی گەنمەكەی بەناوە بوو كۆچی دوایی كردبوو، ئەو كەسەی مافی وەرگرتنی پارەكەی هەیە پێویستە قەسام شەرعی لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.

بابەتی پێشتر

نەریمان بابان ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی سیستمی پریپەید جێبەجێكرا و هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share