لە سلێمانی سیستمی پریپەید جێبەجێكرا و هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی بەرزاییەكانی سلێمانی دەكاتەوە كە لە قۆناغی یەكەمدا 379 یەكەی نیشتەجێبوون كراوە بە سیستمی پریپەید و داوا لە هاوڵاتییان دەكرێت سەردانی ئۆفیسی كۆمپانیا بكەن بۆ وەرگرتنی ئامێری (CIU) و بە پێچەوانەوە كارەباكانیان دەكوژێتەوە و بێكارەبا دەبن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە قۆناغی یەكەم 379 یەكەی نیشتەجێبوون كراوە بە سیستمی پریپەید كە بریتیيە لە فێلاكانی زۆنــی یەك، باڵەخانەكانی( A1 ، A3، B0 ، B1 ،B2 ، C1 ،C2) كە سبەینێ ئاگاداركردنەوە بۆ شووقەكان دادەنرێت كام شووقە بووە بە پریپەید.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە سەردانی ئۆفیسی كۆمپانیا بكەن بۆ وەرگرتنی ئامێری (CIU) كە لە ڕێگایەوە باڵانسی یەكەی كارەبا پڕدەكرێتەوە، بە پێچەوانەوە كارەباكانیان دەكوژێتەوە و بێكارەبا دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە: ترسم لە مانگی 12 هەیە

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترسم لەمانگی دوانزەیە بەراستی ئەگەر…
Total
0
Share